هێزێکی حەشدی شەعبی بەبێ ئاگاداری پێشمەرگە هاتونەتە سنوری ناحێی کوڵەجۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان
(0) /
ڕوانگە - هێزێکی حەشدی شەعبی هاتوونەتە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ لە قەزای کفریی سەربە ئیدارەی گەرمیان و فەرماندەیەکی هێزەکانیپێشمەرگە لە سنورە بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەو هێزە بەبێ ئاگاداری ئێمە هاتونەتە ناوچەکە.
عەمید کاوە غەریب حەمەئەمین، فەرماندەی لیوای پێنجی پیادە ، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئەمشەو دوای کاتژمێر 3ی بەیانی بەبێ ئاگاداری ئێمە هێزێکی حەشدی شەعبی هاتونە ئەوسنوە، لەوێ بۆشاییەکی ئەمنی لێیە لە نێوان لیوای نۆ و لێوای پێنجی پیادە، غەرقی ئەو سنورەیان کردووە و سوڕاونەتەوە.
وتیشی:" لەوناچە حەقلێکی نەوتی تێدایە بەبێ پرس چونەتە ئەو حەقلەوە لەکاتێکدا ئەو حەقلە تەنها پێنج پۆلیسی نەوت و گازی لێیە و توانییویانە بەئاسانی بچنە ناو ئەو حەقلەوە هەرچەندە هیچ هەڵەیەکیان بەرامبەر بەو پۆلیسانە نەکردووە.
عەمید کاوە غەریب حەمەئەمین، فەرماندەی لیوای پێنجی پیادە،ڕونیشیکردەوە:" ئێمەش هێزێکمان لە میحوەری یەک و میحوەری دوو کۆکردەوە و ئەوانیش ناچار کشانەوە و دواتریش لەڕێگەی وەزارەتەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی بەغداوە کرا و بەوەش هێزەکانیان کشانەوە و لەئێستادا دۆخەکە ئاسای بووەتەوە.
تاڵیب موسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 25-8-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە، بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، زانیاریمان هەبوو لەسەر هەبوونی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە و، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، لە ناوچەکە ئەم ئۆپەراسیۆنەمان ئەنجام دا.

تێبينيێك بنێرە: