ئەڵمانیا: پێشنیارەکانی ئێران قبووڵکراو نییە

(0) / / ئەورووپا / ئێران ئەڵمانیا


Dec 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە حکومەتی وڵاتەکەی پێشنیارەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا بە قبووڵنەکراو دەزانێت.

ئەو بەرپرسەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە پێشنیارەکانی ئێران لە میانەی گەڕی نوێی دانوستانەکانی ڤیەننا جێی قبووڵکردن نییە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز کە هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەی بە ناوی ئەو بەرپرسە نەداوە و ڕایگەیاندووە کە پێشنیارەکانی ئێران بە وردی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەڵمانیاوە تاوتوێ کراوە و بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئێران گۆڕانکاریی لەو سەرجەم ئەو خاڵانەدا کردووە کە لە دانوستانەکانی شەش گەڕی پێشوودا ڕێکەوتنی لە سەر کرابوو.

ڕاشیگەیاندووە کە پێشنیارەکانی ئێران ناتوانێت بنەمایەکی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی خوازراو لە دانوستانەکاندا بێت و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە شاندی ئێرانی پاش گەڕانەوەیان لە تاران، پێشنیاری باشتری پێبێت./.