کازمی لە سەردانەکەی هەولێر چەندین بەڵێنی بە هێزەکانی پێشمەرگە داوە

(0) / / كوردستان / مستەفا کازمی


Dec 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپاسالاری پێشمەرگە زانیارییەکی لە کۆبوونەوەکەی بەرپرسان و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کردووە.

فەریق جەمال ئیمینکی ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوە هاوبەشەکە لە گەڵ مستەفا کازمی داوای دابینکردنی دووربینی حەراری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کراوە کە ئەویش دڵنیایی داوە لەو بەشە بودجەیە بۆ سوپای عێراق دابین دەکرێت، دووربینی حەراری بۆ پێشمەرگەش بکڕدرێت.

لە لایەکی دیکەوە، سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر – مەخموری هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کازمی بەڵێنی ئەوەیداوە جیاوازی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەی کوردستان نەکات./.