داوایەکی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Dec 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

شرۆڤەکارێکی عێراقی وردەکاتی کۆبوونەوەکەی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ڕەوتی سەدری ئاشکرا کردووە.

سەباح عەکیلی ڕایگەیاندووە کە جینین پلاسخارت داوای لە موقتەدا سەدر کردووە واز لە بیرۆکەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی بێنێت.

عەکیلی وتی کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کۆبوونەوەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی تاوتوێ کردووە.

ناوبراو وتی کە پلاسخارت داوای پێکهێنانی حکومەتێکی کردووە کە سەرجەم لایەنەکان بە پێی قورسایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەو حکومەتەدا بەشدار بن.

ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سەدر واز لە داواکەی بێنێت، عێراق لەم قەیرانەی ئێستا ڕزگاری دەبێت./.