لایەنە شێعەکان دوو کەسیان وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کردووە

(0) / / ئاسیا / عێراق ئەسعەد عیدانی


Dec 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کاتێکدا کە موقتەدا سەدر پێداگری لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەکات، چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە لایەنە ناڕازییەکان بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە پێکهاتووە، ناوی دوو کەسیان وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەر کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی یان ئەسعەد عیدانی ڕێکەوتن کراوە.

عیدانی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید ناکات. بە بۆچوونی شارەزایانی سیاسی هۆکارەکەی ئەوەیە کە نایەوێت لەم کاتەدا سرنجی زیاتری لە سەر بێت.

محەممەد شیاع سودانی لە سەرکردەکانی حیزبی دەعوە و ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرەیە./.