یەدەکی دراوی عێراق لە ئەمریکا گەیشتە 64 ملیار دۆلار

(0) / / ئاسیا / عێراق ئەمریکا


Dec 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی باڵا لە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند کە یەدەکی دراوی ئەم وڵاتە لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا بۆ 64 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.

ڕۆژنامەی سەباح لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندیی عێراق هەواڵی بەرزبوونەوەی یەدەکی دراوی ئەم وڵاتەی لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانیی نەوت، یەدەکی دراوی عێراق گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بە پێی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکا بانکی فیدراڵیی ئەم وڵاتە نیازی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکیی هەیە و ئەمەش داهاتێکی بەرچاوی بۆ عێراق بە دواوە دەبێت.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، مەزهەر محەممەدساڵح ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە سیاسەتی نوێی دارایی ئەمریکا لە بەرژەوەندی عێراق دەبێت لە بەر ئەوەی کە یەدەکی دراوی عێراق لە بانکەکانی ئەم وڵاتەدایە./.