سعوودیە بە مەرج ئامادەیە ئاشتی لە گەڵ ئیسرائیل بکات

(0) / / ئاسیا / سعوودیە ئیسرائیل


Dec 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سعوودیە ئامادەیی خۆیی بۆ ئاشتەوایی لە گەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاندووە بە مەرجێک کە تەل ئەبیب ڕەزامەندی لە سەر پرۆژەی ئاشتیی پێشنیارکراوی ڕیاز لە ساڵی 2002 دەرببڕێت.

عەبدوڵڵا موعەلمی باڵیۆزی سعوودیە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل دەربڕی و وتی کە مەرجی ئەمەش قبووڵکردنی پرۆژەی پێشنیارکراوی ڕیازە بۆ ئاشتی لە ناوچەکە.

لە پرۆژەکەی سعوودیە کە ساڵی 2002 وەک پرۆژەی ئاشتی عەرەبی پێشنیارکراوە، هاتووە کە دەبێت ئیسرائیل کۆتایی بە داگیرکاریی سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1967 بێنێت، وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات پێک بهێندرێت و مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بە خەڵکی فەڵەستین بدرێت.

موعەلمی وتی: ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات نەک تەنیا سعوودیە بەڵکوو جیهانی ئیسلام بە گشتی و 57 ئەندامەیە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە فەرمی دان بە ئیسرائیلدا دەنێن./.