دەوڵەتی یاسا: بە بێ سەدرییەکان حکومەت پێکناهێندرێت
(0) /
ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاماژە بە گەیشتنی ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بە 100 کەس، ڕایگەیاند کە بە بێ سەدرییەکان حکومەتی نوێی عێراق پێکناهێندرێت.
محەممەد سەهیود ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی ژمارەی پێویستی کورسیی کۆکردووەتەوە بەڵام بڕیاریداوە کە بە بێ بەشداری ڕەوتی سەدر حکومەت پێک نەهێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە زۆربەی لایەنەکانی کورد و سوننە بەشداری لە حکومەتی نوێدا دەکەن.
سەهیود جەختیکردووەتەوە کە ئەو حکومەتەی زۆرینەی سیاسی کە هەندێک باسی دەکەن، بەرگەی چەند مانگێک ناگرێت./.
تێبينيێك بنێرە: