لە وڵاتێکی ئاسیا پێکەنین قەدەغە کرا
(0) /
سەرۆکی کۆریای باکور بە بۆنەی ساڵیادی مردنی باوکییەوە بۆ ماوەی دە ڕۆژ قەدەغەی پێکەنین و خواردنە کحولییەکانی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
کیم جون ئون ئەو بڕیارەی دەرکردووە و دەبێت خەڵکی کۆریای باکور کە ژمارەیان لە 26 ملیۆن کەس نزیکە، لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا هیچ کارێک نەکەن و تەنیا پرسە بۆ کیم جونگ ئیل بگرن.
بە پێی ئەو بڕیارە، پێکەنین و خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو شێوازێک لە کۆریای باکور لە ماوەی 10 ڕۆژدا قەدەغە دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: