وردەکاری نوێ لە سەر زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / هەولێر ئومێد خۆشناو


Dec 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە زیانەکانی لافاوەکەی ڕۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی 2021 ڕایگەیاند کە کۆی گشتی زیانەکانی 20 تا 21 ملیار دینار دەبێت.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لافاوەکە 15 گوند و ناحیەی گرتەوە و بەو هۆیەشەوە 12 کەس گیانیان لە دەست دا کە تا ئێستا تەرمی دوو کەس لەوان نەدۆزراوەتەوە.

ناوبراو وتی: ئاو چووەتە 2509 ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، 402 خانوو زیانمەندبوون، 867 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێک لەوان حکومین و 153 دووکان و مارکێت و کارگەش زەرەرمەند بوون./.