عێراق: 300 تیرۆریستی داعش مووچەی خانەنشینی لە حکومەت وەردەگرن

(0) / / ئاسیا / داعش عێراق


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند کە نزیکەی 300 تیرۆریستی داعش لە دامەزراوە حکومییەکان مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.

عبدالاله النائلی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند کە دامەزراوەی شەهیدانی عێراق لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەو بابەتە پێکهێناوە و ئەوانەش کە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن، مووچە و ئیمتیازاتەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.

ناوبراو وتی: پاش لێکۆڵینەوەکان ڕوون بووەتەوە کە نزیکەی 300 تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ناویان لە ڕیزی ئەندامانی داعشە.

ڕاشیگەیاند کە هەر لە پارێزگای ئەنبار ڕوون بووەتەوە کە 4 هەزار کەس بە نایاسایی و بندیوار و بەڵگەی تەزویر مووچە و ئیمتیازی حکومییان وەرگرتووە./.