میسر: کەسی دووەمی ئیخوان بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا

(0) / / ئەفریقیا / ئیخوان موسلمین مەحمود عێزەت


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگای تاوانەکانی قاهیرە مەحمود عێزەت بریکاری پێشووی سەرۆکی ئیخوان موسلمینی بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریکردنی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین بە زیندانی هەتاهەتایی سزادا.

مەحمود عێزەت تەمەنی 77 ساڵە و پێشتر بریکاری سەرۆکی ڕێکخراوی ئیخوان موسلمینی میسر بووە و لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو وڵاتەوە بە هاوکاریکردنی بزوتنەوەی حەماس و هەروەها دۆسیەی ناسراو بە داگیرکردنی سنوری ڕۆژهەڵات تۆمەتبار کرا و لە ئاکامدا بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا.

ساڵی 2015 مەحمود عێزەت لە دادگایەکدا بە بێ ئامادەبوونی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دامەزراوەیەکی بیانی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا بەڵام پاش دەستبەسەرکردنی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، پێداچوونەوە بە دۆسیەکەیدا کرا.

ناوبراو دەتوانێت دیسانەوە داوای پێداچوونەوە بە سزاکەیدا بکات./.