شاسوار عەبدولواحید بە توندی ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەگرێت
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپیی بە سەر ئەو هاووڵاتیانەوە داوە کە توانای کڕینی نەوتیان نییە و ڕایگەیاندووە کە تیمەکانی نەوەی نوێ بۆ ئەو مەبەستە ڕاسپێردراون.
شاسوار عەبدولواحید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە حکومەتیش با خەریکی دابەشکردنی درۆ و هەروەها دزینی پارەی نەوتی هاووڵاتیان و داهاتی هەرێم بێت و لەولاشەوە گەلەکەمان لە سەرما و لافاو و دەریاکاندا بخنکێن و ڕەق ببنەوە و ئەویش بێ باک بێت لەم سەرما و دۆخە قورسەی بۆ هاووڵاتیانی درووست کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: