فۆئاد حوسێن داوایەک لە هاوتا ئێرانییەکەی دەکات
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ تاران ڕایگەیاند کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ لە سەر دۆخی ئەم وڵاتە کاریگەریی دەبێت، بۆ ئەمەش پێشنیارێکی ئاراستەی هاوتا ئێرانییەکەی کرد.
فۆئاد حوسێن کە ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی تارانی کرد لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر عێراق دەبێت و باشترە ئەم دوو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆیان هەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە هەڵگری هیچ پەیامێک لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ ئێران نین بەڵام دەمانەوێت لە وتووێژەکاندا یارمەتیدەری هەر دوو لا بین./.
تێبينيێك بنێرە: