دۆسیەی غالب محەممەد دەبرێتە بەغدا

(0) / / كوردستان / غالب محەممەد


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی هیوا ڕایگەیاندووە کە هەوڵی گواستنەوەی دۆسیەی تیرۆرکردنی غالب محەممەد بۆ بەغدا دەدرێت تا لە دەستێوەردانی سیاسی دوور بخرێتەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە لە دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممەی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک ئەندامی فراکسیۆنە عێراقییەکان بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هاوپەیمانی هیوای کوردستان داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆرکردنی غالب محەممەد بکرێت بە پێی ئەوەی کە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.

بە وتەی ناوبراو، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت غالب محەممەد خۆی بە فەرمی داوای گواستنەوەی دۆسیەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە بۆ دوورخستنەوەی دۆسیەکەی غالب محەممەدە لە دەستێوەردانی سیاسی./.