غالب محەممەد زانیارییەک لە سەر نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / غالب محەممەد عێراق ئیسرائیل تورکیا کوردستان


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە تورکیا و ئیسرائیل ڕێگری لە ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەندی دەکەن.
غالب محەممەد بە پێگەی " المعلومە " ی ڕاگەیاند کە هەرێمی کوردستان لە گرێبەستێکدا نەوتەکەی بە تورکیا و ئیسرائیل هەرزانفرۆش دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەو گرێبەستە درێژخایەنە و تورکیا و ئیسرائیل ڕێگری لەوە دەکەن کە نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.
غالب محەممەد ڕایگەیاند کە بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئیرادەی حکومەتی هەولێردا نییە بەڵکوو لە لایەن تورکیا و ئیسرائیلەوە دەستی بە سەردا گیراوە و ئەمەش هەمان هۆکارە کە ڕێگری لە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا و ڕادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ دەکات.
وتیشی کە دادگای فیدراڵی بە پشت بەستن بە دەستوور لە دژی دۆسیەی نەوتی هەرێم بڕیاری داوە بەڵام بەرپرسانی هەولێر نایانەوێت هەناردەی نەوت لە کۆنتڕۆڵی سۆمۆدا بێت./.