عێراق چەندە قەرزدارە؟

(0) / / ئاسیا / مەزهەر محەممەد


Dec 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێژەی قەرزەکانی سەر ئەم وڵاتەی ئاشکرا کرد.

مەزهەر محەممەد لە لێدوانێکدا قەرزەکانی سەر عێراقی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەم جۆرە شرۆڤە کرد.

41 ملیار دۆلاری وڵاتانی کەنداوی فارس کە هێشتا جێی مشتومڕن، لە بەر ئەوەی کە پاکتاو نەکراون، بە گوێرەی ڕێکەوتنی پاریس کە لە سەدا 80 ی قەرزەکانی سەر عێراقی سڕییەوە لە ساڵی 2004 و قەرزەکانیش بۆ سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە و هیچی بۆ پەرەپێدان نەبووە.

20 ملیار دۆلاری هەشت وڵات پاش کەمکردنەوەی لە 129 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی بە پێی ڕێکەوتنی ساڵی 2004 ی پاریس.

20 ملیار دۆلار قەرزی ناوخۆیی کە هەندێک لەوەش پەیوەندییان بە دامەزراوە حکومییەکانەوە هەیە و نابنە کێشە لە سەر حکومەتی عێراق.

تەواوی قەرزەکانیش پاش ژماردنەوەیان بەم شێوازەن: 29 ملیار دۆلاری دەرەکی لە گەڵ قەرزی ناوخۆ دەگاتە 79 ملیار دۆلار و ئەمەش لە چوارچێوەی پێوەرەکانی یەکێتی ئەورووپادایە بۆ گەشە و ئۆقرەیی./.