ڕاوێژکارێکی سودانی: ئابوری عێراق دەبوژێتەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق مەزهەر محەممەد ساڵح


Aug 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی ڕایگەیاند کە یاسای بودجەی ئەم وڵاتە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ڕووی ئابورییەوە بوژانەوەی بەرچاو بە خۆوە دەبینێت و جموجوڵی زۆر دەکەوێتە بازاڕەکانەوە.
مەزهەر محەممەد ساڵح ڕایگەیاند کە یەکەم خاڵی ئەرێنی لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، دەستپێکردنی خەرجکردنە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە وڵاتدا کە خاڵێکی چالاکانە بۆ خستنە جموجوڵی بازاڕ و سەقامگیری بازاڕی بازرگانی و خاڵێکی گەشبینییە بۆ بنیانتانی ئابوریی ئەرێنی.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە پێی بودجەی سێقۆڵی و بە پشت بەستن بە پلانێکی دارایی مامناوەندەوە بۆ پێشخستنی ئابوری وڵات، بە تایبەت لە ڕووی وەبەرهێنانەوە، ڕێگا دەدات سندۆقی عێراق بۆ گەشەپێدان زۆر کاریگەرانە کار دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و درووستکردنی کارلێکی داهێنەرانە لە گەڵ کەرتی تایبەت و بازاڕی کار.
مەزهەر محەممەد ساڵح ڕایگەیاندووە کە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای بودجە کاریگەری ئەرێنی بەرچاوی لە سەر بارودۆخی ئابوری عێراق لە قۆناغی داهاتوو دەبێت.