عێراق داهاتێکی زیادەی دەست کەوتووە. چۆن بەکاری دێنێت؟
(0) /
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وایکردووە کە ڕێژەی داهاتی عێراقیش زیاد ببێت و بۆ ئەوەش پلانێکی تایبەتی داڕشتووە.
بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داخستنی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی کوێت، عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی داهاتی نەوتیی خۆیی بینیوە و بۆ داهاتە زیادەکەش پلانێکی تایبەتی هەیە.
مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە بەرزبوونەوەی 432 هەزار بەرمیل پشکی ئەم وڵاتە لە وەبەرهێنانی ڕێکخراوی ئۆپێک و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، عێراق تا کۆتایی ساڵ 26 ملیار دۆلار داهاتی زیادەی دەبێت.
ناوبراو وتی کە خەمڵاندنە ئابورییەکانی سندۆقی نێودەوڵەتی دراو پیشان دەدات کە ڕێژەی گشتی داهاتی نەوتیی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 150 ملیار دۆلار و بە کەمکردنی سەرجەم تێچوو و خەرجەییەکانی حکومەت، لانیکەم 26 ملیار دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.
ئەو ڕاوێژکارەی مستەفا کازمی وتی کە سیاسەتی پاڵپشتی لە ئاستی بژێوی ژیانی خەڵک و بەرزکردنەوەی ڕێژەی داهاتی ئەوان پەیرەو دەکرێت و هەروەها پرۆژەی ستراتیژی زۆریش لە پێناو دابینکردنی هەلی کار و زیاتربوونی داهاتی خەڵک جێبەجێ دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: