چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان پلانێکی نوێی بۆ دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت داڕشتووە

(0) / / ئاسیا / هادی عامری نوری مالیکی


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە هادی عامری سەرۆکی ئەم هاوپەیمانییە لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکانەوە لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بۆ دانوستان لە گەڵ ڕەوتی سەدر ڕاسپێردراوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان لە سێ ئاستدا بەڕێوە دەچێت کە لە لایەن سێ سەرکردەی دیاری شێعەکانەوە بەڕێوە دەبرێت.

ئاستی یەکەم: نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات و دانوستان لە گەڵ لایەنە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت.

ئاستی دووەم: حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات و دانوستان لە گەڵ لایەنەکانی سوننە لە خۆ دەگرێت تا لە پاڵپشتی ئەوان لە چوارچێوەی هەماهەنگی دڵنیا ببێتەوە.

ئاستی سێهەم: وەک ئاماژە درا لە لایەن هادی عامری و بۆ دانوستان لە گەڵ ڕەوتی سەدرە.

پێدەچێت لە کۆتا دەرفەتدا ڕەوتی سەدریش پەیوەندی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بکات و بەمەش هاوپەیمانیی گەورەی شێعەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و دەربازبوون لەم کێشەی ئێستا درووست ببێت./.