وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق دیاری کرا

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێ تا 15 ڕۆژ پاش پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

عیماد جەمیل ئەندامی بەشی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: وادەی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت تا 15 ڕۆژ پاش پەسەندکردنی ئەنجامەکان بێت.

ناوبراو وتی: پێشبینی دەکرێت یەکەم کۆبوونەوە لە نێوان 10 تا 15 ی مانگی کانوونی دووەمی 2022 بکرێت و لەو کاتەدا کۆمیسیۆن ناوی ئەندامانی پەرلەمان دەنێرێت و لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ سوێندخواردن بانگهێشتی کۆبوونەوەکە دەکرێن.

وتیشی کە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام بەڕێوە دەچێت./.