یەکێتی ئەورووپا: لە چەند هەفتەی داهاتوو لە گەڵ ئێران ڕێکەوتن دەکرێت

(0) / / ئەورووپا / یەکێتی ئەورووپا ئەنریکە مورا


Dec 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی کە ئەم دانوستانانە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی تەنیا پێویستی بە چەند هەفتە کات هەیە نە چەند مانگ.

ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە ڕاستەڕێگای خۆیدایە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی.

ناوبراو وتی کە بۆ گەیشتن بەو ڕێکەوتنە بەراورێک دیاری ناکرێت بەڵام بە گشتی چەند هەفتەیەکی پێویستە نەک چەندین مانگ.

مورا وتی کە لە ڕۆژانی داهاتوو هەوڵەکان زیاتر دەکەین کە بتوانین بگەینە ئەنجامێکی ئەرێنی.

وتیشی کە دۆخەکە دژوارە بەڵام دەبێت بڕیارە چارەنووسسازەکان دەربکرێت و ئامانجی دانوستانەکانیش ئەمەیە./.