فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراق: داعش هەڕەشەیەکی ئەمنی نییە

(0) / / ئاسیا / داعش عێراق


Dec 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای عێراق وتی کە داعش توانای شەڕکردنی لە چوارچێوەی گرووپدا لە دەست داوە و جموجوڵەکانی لە ناوچە بیابانییەکان بە دوور لە چاوی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانە.

قاسم محەممەدی وتی کە تیرۆریستان لە ئێستادا دوو بەشن، بەشێک لەوان خۆیان کردووەتە شوان و لە ناوچەکاندا هاتووچۆ دەکەن و سووتەمەنی و خۆراک دابین دەکەن و بەشێکی دیکەش لە ناوچە شاخاوییەکانی حەمرین بوونیان هەیە.

ناوبراو وتی کە داعش بە درێژایی ڕۆژ هیچ چالاکییەکی نییە و لە سەدا 98 ی هێرشەکانیان بە شێوازی تەقەی ڕاستەوخۆی قەناس بە دەستەکانە و چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی گرووپە 4 تا 5 کەسییەکانە و هەڕەشەی ئەمنی نین و تەنیا کێشە دەخوڵقێنن.

فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای عێراق وتی کە گەورەترین کێشەی ئەمنیی عێراق سنورە هاوبەشەکانە لە گەڵ سوریا، بە تایبەت ئەوەی کە بە هەزاران تیرۆریست لە کەمپی ئەلهول و گرتووخانەکانی هەسەدە لە خاکی سوریان و بە ئەگەری ئازادکردنیان لە گرتووخانەکان بەرەو عێراق بەڕێ دەکەون./.