چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان پێشنیاری چی بۆ سەدر دەکات؟

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Jan 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

لایەنە سیاسییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دوو بژاردە دەخەنە بەردەست موقتەدا سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

لێدوانی سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە میدیاکانی عێراقدا بڵاو بووەتەوە کە ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەی داهاتووی لایەنە سیاسییەکانی شێعە لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر، دوو بژاردە دەخرێتە بەردەست و بژاردەی سێهەم بوونی نییە.

ئەو سەرکردەیە ڕایگەیاندووە کە سەدر دەبێت یان بە پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافوقی ڕازی بێت یان ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا نەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاراستەی درووستکردنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بە هاوبەشیی کورد و سوننە هەنگاو دەنێت./.