ئەفریقای باشور: بینای پەرلەمان سووتا

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقای باشور


Jan 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بەشێکی زۆری بینای پەرلەمانی ئەفریقای باشور سووتا.

لایەنەکانی پەیوەندیدار هێشتا هۆکاری ڕووداوەکەیان ڕانەگەیاندووە.

بینای پەرلەمانی ئەفریقای باشور لە شاری کیپ تاون سێ بەشی کۆن و سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە لە ساڵی 1884 تەواو کراوە، لە دەیەکانی 1920 و 1980 چەندین بەشی دیکەش بۆ بینای پەرلەمان زیاد کران.

پێشتریش ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کتێبخانەی زانکۆی کیپ تاون بووە هۆی لەناوچوونی بەشێکی گرنگی ئەرشیڤەکانی ئەفریقای باشور./.