هەنیە: پرۆژەیەکی بەرگری بۆ بزوتنەوەی حەماس بە پارەی چەند وڵاتێک ئامادە کراوە

(0) / / ئاسیا / حەماس ئیسماعیل هەنیە


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین ڕایگەیاند کە پرۆژەیەکی بەرگری بۆ ئەم بزوتنەوە بە تێچووی 70 ملیۆن دۆلاری ئامادە کراوە کە پارەکەش لە لایەن ئێران و چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامییەوە دابین کراوە.

ئیسماعیل هەنیە وتی کە بزوتنەوەی حەماس شەڕێکی بەربڵاو لە گەڵ ئیسرائیل بەڕێوە دەبات و بەردەوام لێکدانەوەی ئەوە دەکات کە لە ڕووی ستراتیژییەوە پێویستی بە چی دەبێت.

ناوبراو وتی کە پرۆژەیەکی بەرگری لە لایەن سەرکردەکانی حەماسەوە لە ناوخۆ و دەرەوە ئامادە کراوە و تێچووەکەی 70 ملیۆن دۆلار بووە و کە لە لایەن ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی و ئیسلامییەوە پارەکەی بۆ دابین کراوە./.