سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق: کۆبوونەوەکەی 9 ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / مەحمود مەشهەدانی پەرلەمانی عێراق


Jan 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەحمود مەشهەدانی نوێنەری هاوپەیمانی عەزم و سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکەی 9 ی کانوونی دووەمی 2022 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە 9 ی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی و سوێندخواردنی ئەندامان بەڕێوە دەچێت.

مەشهەدانی وتی کە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەوڵ دەدەن کە سەرۆک لە یەکەم کۆبوونەوەدا هەڵبژێرن بەڵام لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت./.