نوێترین زانیاری لە سەر پێدانی ڤێزەی ئێران

(0) / / ئاسیا / ئێران


Jan 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە کە پێدانی ڤێزەی بێ بەرامبەر دەستیپێکردووەتەوە.

 لە ڕاگەێندراوێکی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە " ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە پێدانی ڤێزەی گەشتیاریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایی و پرۆتۆکۆلە تەندرووستییەکانی وەزارەتی تەندرووستی ئێران تایبەت بە هاتنەوەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکردووە ".

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە " پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤێزە بە تەواوی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان بەدەر لە تێچووی تۆمارکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە خوازیاران لە ماڵپەڕی ڤێزەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەوپەڕی 5 هەزار دینار دەبێت، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە "./.