سەرۆک کۆماری میسر: ئامادەم هەموو ساڵێک هەڵبژاردن بکرێت
(0) /
سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند کە ئەگەر خەڵک داوای وازهێنانی لە پۆستەکەی بکەن، ئامادەیە قبووڵی بکات.
عەبدولفەتاح سیسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی گەنجانی جیهان وتی کە ئامادەم هەموو ساڵێک هەڵبژاردن بکرێت بەڵام بە مەرجێک کە پارەکەی ئێوە بیدەن.
ناوبراو وتی کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا خەڵک دەنگم پێ نەدەن، واز لە دەسەڵات دێنم.
سەرۆک کۆماری میسر وتی کە ئیرادەی خەڵک کاریگەرە و ئەگەر ئەوان بڵێن تۆمان ناوێت، ئەمە قسەی کۆتاییە.
سیسی وتی کە خەڵکی میسر لە دۆخی وڵاتەکەیان ڕازین و 7 تا 8 ملیۆن هەلی کار دابین کراوە.
سەرۆک کۆماری میسر وتی کە قاهیرە ڕۆڵێکی هاوسەنگی لە کێشە و ناکۆکییەکانی جیهاندا هەبووە و بەردەوام هەوڵی ئەوەشیداوە کە ئەم سیاسەتەی پەرە پێ بدات./.
تێبينيێك بنێرە: