سیسی: ئاوەدانکردنەوەی غەززە پێویستی بە 90 ملیار دۆلارە

(0) / / ئەفریقیا / غەززە عەبدولفەتاح سیسی میسر


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری میسر بودجەی پێوتستی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەی لە فەڵەستین بە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار خەمڵاندووە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر بە ئاماژە بە خەمڵاندنی بودجەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە، جەختی لە سەر ڕەتکردنەوەی کۆچی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە میسر دەیەوێت دەروازەی ڕەفەح 24 کاتژمێری کراوە بێت بەڵام بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتووانی غەززە ڕوبەڕوی هەندێک کێشە بووەتەوە.
سیسی وتی کە تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززە زیاتر لە 90 ملیار دۆلارە و میسر بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردنی دانیشتووانی غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.