ئایا نوری مالیکی دەبێتە قوربانیی ڕێکەوتنەکەی سەدر و عامری؟

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی سەید موقتەدا سەدر هادی عامری


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح مەرجەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدری بۆ وەلاوەنانی نوری مالیکی قبووڵ کردووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، هادی عامری ڕەزامەندیی لە سەر مەرجەکەی سەید موقتەدا سەدر دەربڕیوە و پێدەچێت لە زووترین کاتدا پەیوەندی بە هاوپەیمانییەکەی ناوبراوەوە بکات و حکومەتی داهاتووی عێراق بە بەشداری لایەنەکانی ڕەوتی سەدر، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی تەقەدوم پێک بێنن.

سەدر مەرجی وەلاوەنانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای لە هەر هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دیاری کردووە و ئێستا لە پاش چەند گەڕێکی دانوستان، ڕوون بووەتەوە کە عامری ئەو مەرجەی سەدری قبووڵ کردووە، مەرجێک کە بە واتای قوربانیکردنی هاوپەیمانەکەیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکان.

دەوڵەتی یاسا لە پاش ڕەوتی سەدر زۆرترین کورسیی پەرلەمانی عێراقی لە نێو لایەنە سیاسییەکانی شێعەدا هەیە./.