دیپلۆماتکارانی ئێرانی گەڕانەوە سعوودیە

(0) / / ئاسیا / حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Jan 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

سێ دیپلۆماتکاری ئێرانی لە ڕۆژانی ڕابردوو گەیشتنە جەدە و بڕیارە لە پاش 6 ساڵ نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی چالاکییەکانی خۆی دەست پێبکاتەوە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە سعوودیە ڤێزەی بە سێ دیپلۆماتکاری ئێرانیی نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی داوە.

ناوبراو ئەم بڕیارەی سعوودیەی بە پەیامێکی باش و ئەرێنی ناو بردووە.

چالاکییەکانی نوێنەرایەتی ئێران لە جەدە لە ساڵی 2016 بە هۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران – ڕیاز ڕاگیرا./.