باڵیۆزی ئێران لە بەیروت: هۆشدارییەکەی تاران بە جیدی وەربگرن

(0) / / ئاسیا / حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان موجتەبا ئەمانی ئیسرائیل ئێران


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران لە بەیروت داوایکرد کە هۆشدارییەکەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە شەڕی غەززە و پێویستی ڕاگرتنی تاوانەکانی ئیسرائیل بە جیدی وەربگیرێت.
موجتەبا ئەمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە " ئێران لە ڕێگای وەزیری دەرەوەی خۆیەوە سەبارەت بە بەردەوامی شەڕی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداریی داوە، ئەم هۆشدارییە بە جیدی وەربگرن، ڕەنگە لایەنەکانی دیکە بە بێ هۆشداری بێنە گۆڕەپانی شەڕەکەوە ".
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی داوە کە ئەگەر تاوانەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت هەر ئەگەرێک لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بوونی هەیە.