ئێران داوایەک لە ئەمریکا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / غەززە فەڵەستین ئیسرائیل ئەمریکا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئەمریکا کرد لە شەڕی غەززە دوڕویی بە لاوە بنێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە کۆشکی سپی پێی باشترە بەردەوام بێت لە هاوبەشی تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە، تەنانەت ئەگەر ڕوبەڕوی بیروڕای گشتی جیهانیش ببێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە زیاتر لە 120 وڵات داوای وەستاندنی شەڕی غەززەیان کردووە، بە ملیۆنان کەس لە شارە جیاوازەکان بە تایبەت لە واشنتن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەوەی ئەمریکا دەیڵێت لە گەڵ کردەوەکانی یەک ناگرێتەوە و شەڕی غەززە و تەنانەت کەرتی خۆرئاواش لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت.