هاوپەیمانییەکەی نوری مالیکی هەڵوێستێکی نوێی لە سەر پێکهێنانی حکومەت ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی سەید موقتەدا سەدر


Jan 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت فراکسیۆنی زۆرینە حکومەت پێک بێنێت.

بەهائەدین نوری وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە پەیامەکەی هادی عامری بە نوێنەرایەتی لایەنەکانی چوارچێوەی شێعە بۆ سەید موقتەدا سەدر ئەوە بووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پاراستنی پرۆسەی سیاسی و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی شێعە دەکات.

ناوبراو وتی کە چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتێکی شەراکەتیی دەوێت لە بەر ئەوەی کە حکومەتەکانی پێشوو بە تەواوی لە سەر بنەمای پشکخوازی بووە.

وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای حکومەتی شەراکەتی دەکات و ڕەوتی سەدریش داوای حکومەتی زۆرینەی سیاسی و دەبێت میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییە هەبێت بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرا، فراکسیۆنی زۆرینە حکومەت پێک بێنێت./.