ئەڵمانیا بە توندی هۆشداری بە ڕووسیا دەدات

(0) / / ئەورووپا / ئەڵمانیا ئۆکرانیا ڕووسیا


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداریی ئەوەیدا کە هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا کاردانەوەی توندی سیاسی و ئابوریی بە دواوە دەبێت.

ئۆلاف شۆڵتز وتی کە بەرلین داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا لە ڕووسیا دەکات.

ناوبراو وتی کە ئێمە دەبێت وەڵامی پێویستمان بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی سەر ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە هەبێت.

وتیشی کە ئەڵمانیا لە گەڵ فەرەنسا لە هەنگاوی یەکەمدا گرنگی بە دیپلۆماسی دەدات./.