ئامارەکانی لەدایکبوون و مردنی ساڵی ڕابردووی هەرێم بڵاو کرایەوە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

نەقیب كەیفی عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم بڵاویكردەوە، كارەكانیان لە ساڵی رابردودا سێ بەرامبەر زیادی كردووە، هەروەها نزیكەی 539 هەزار لەدایكبوون و زیاتر لە 22 هەزار مردن تۆماركراون.

نەقیب كەیفی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كوردستان 5 ملیۆن و 987 هەزار و 859 هاوڵاتی بەڵگەنامە فەرمییەكانیان هەیە، 2 ملیۆن و 990 هەزارو 700یان نێر و 2 ملیۆن و 997 هەزار و 159یان مێینەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە ساڵی رابردوودا 840 هەزار و 409 كارتی نیشتمانی و 308 هەزار و 438 پاسپۆرت و 65 هەزار و 83 كارتی زانیاری بە هاوڵاتیان دراوە، 11 هەزارو 605 پاسپۆرتیش وەرنەگیراونەتەوە.

ئەو وتەبێژە باسی لەوەشكرد، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتی نشینگە بە گشتی 163 هەزار  و 180 كارتی نشینگە دراوەتە گەشتیاران، لە ساڵی رابردوودا 2 ملیۆن و 295 هەزار و 454 گەشتیار لە رێگەی فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمییەكانەوە هاتونەتە كوردستان و 2 ملیۆن و 305 هەزار و 145 گەشتیار چوونەتە دەرەوە.

سەبارەت بە ئامارەكانی لەدایكبوون و مردن و هاوسەرگیری و جیابوونەوە وتی دوای پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەكان لە ساڵی 2021دا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانیانەوە 538 هەزار و 867 لەدایكبوون و 22 هەزارو 8 مردن و 47 هەزار و 33 مارەبڕین و 4 هەزارو 710 لێكجیابوونەوە تۆماركراون./.