لەبارەی دابەشکردنی فۆرمی زەوییەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە زەوی فەرمانبەر هەرێمی کوردستان ئابووری


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی تایبەت بە ڕێکخراوەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند:" ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە.

ڕونیشکردۆتەوە:" وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئەوان بەشێک نین لەو بابەتە. هەروەها هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێم، باسی لەوەشکردووە:" ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردووە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبوون.