هاوپەیمانی فەتح: دۆسیەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەبەینەوە پەرلەمانی عێراق

(0) / / ئەمەریکا / هاوپەیمانی فەتح ئەمریکا


Jan 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە دۆسیەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەباتەوە پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە.

ڕەفیق ساڵحی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە تاوتوێکردنەوەی دۆسیەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کاری سەرەکی ئەم هاوپەیمانییە لە خولی نوێی پەرلەمان دەبێت.

ناوبراو وتی کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق درۆیە و خەڵک فریوی ئەو درۆیە ناخۆن.

ساڵحی وتی کە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت جێبەجێ بکرێت و لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێتەوە./.