پارتی و یەکێتی شەڕەکەی سەرۆک کۆمار دەبەنە پەرلەمانی عێراق

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی بافڵ تاڵەبانی


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن. پارتی بە فەرمی داوای پۆستەکەی لە یەکێتی کردووە و یەکێتیش پێی ڕاگەیاندووە کە پشکی خۆمانە و دەمانەوێت وەربگیرێنەوە.

ڕۆژی شەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر پرسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەش هیچ ئەنجام و ڕێکەوتنێکی نەبووە.

بارزانی بە فەرمی داوای لە تاڵەبانی کردووە کە ئەم خولە سەرۆک کۆماریی عێراق بۆ حیزبەکەی بێت بەڵام سەرۆکی یەکێتی ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە.

بەم حاڵەوە سیناریۆکەی ساڵی 2018 دووبارە دەبێتەوە و پارتی و یەکێتی بە دوو کاندیدی جیاوە دەچنە هۆڵی پەرلەمانی عێراق. پارتی ئەمجارە پشت بە هاوپەیمانییەکەی لە گەڵ سەدر و حەلبوسی دەبەستێت و یەکێتیش ئەگەرچی هەڵبژاردنەکە بدۆڕێنێت بەڵام متمانەی جەماوەرەکەی بە لایەوە گرنگە کە نەبووەتە شوێنکەوتووی پارتی و پاشکۆی ئەو حیزبە./.