سەدرهەمان قسەی جارانی دەکاتەوە
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە و وێڕای سوپاسی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بۆنەی بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەڵپەساردنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، جەختیکردەوە کە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی ستراتیژی پێکهێنانی کابینەی نوێ دەبێت.
سەید موقتەدا سەدر لەو پەیامەدا ڕایگەیاند کە دادی عێراق جارێکی دیکە سەربەخۆیی و پاکی خۆیی سەلماند و لە بەرامبەر گوشارە سیاسییەکان نەچەمایەوە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر دیسانەوە جەختی لە سەر هەمان هەڵوێستی جارانی کردەوە و وتی کە بەردەوام دەبین لە سەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی./.
تێبينيێك بنێرە: