سەدر بۆ گەڕاوەتەوە بەغدا؟
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان گەڕایەوە بەغدا.
سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە بەغدا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەدر ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی ناوبراو بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ سەرکردەی هەندێک لایەنی سیاسی و چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر پێداگری لە پەراوێزخستنی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتی نوێی عێراق دەکات و ئەمەش ڕەوشی سیاسی ئەم وڵاتەی ئاڵۆز کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: