زیاترین بودجەی سەربازیی وڵاتانی جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2022

(0) / / ڕاپۆرت / ئەمریکا ڕووسیا


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە ئێستادا بە هۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان و هەروەها گرنگیی هێزی کاریگەری سەربازی، وڵاتانی چیهان بودجەیەکی زۆر لەم بوارەدا تەرخان دەکەن.

ئەمریکا بە 770 ملیار دۆلارەوە خاوەنی گەورەترین بودجەی سەربازییە بۆ ساڵی 2022.

چین بە 250 ملیار دۆلار لە پلەی دووەمی جیهاندا ناوی هاتووە.

ڕووسیا بە 154 ملیار دۆلار پلەی سێهەمی جیهانی هەیە.

بەریتانیا 68 ملیار دۆلاری وەک بودجەی سەربازیی خۆی لە ساڵی 2022 تەرخان کردووە و ئەڵمانیاش بە 50 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار پلەی پێنجەمی هەیە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەشێکی زۆری کێشە و ئاڵۆزی و قەیرانەکانی جیهانی تێدایە، سعوودیە 46 ملیار دۆلاری وەک بودجەی سەربازی دیاریکردووە کە پلەی یەکەمی ناوچەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە، ئەڵبەت بودجەی سعوودیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە.

ئیمارات 25 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وەک بودجەی سەربازی داناوە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 9 بەرز بووەتەوە.

وڵاتی عۆمان خاوەنی بودجەیەکی 8 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاریی سەربازییە.

کوێت 8 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری وەک بودجەی سەربازی تەرخان کردووە.

بودجەی ساڵی 2022 ی عێراق لە بواری سەربازیدا 6 ملیار و 900 ملیۆن دۆلارە.

ئەو بودجەیە لە وڵاتی قەتەر بە 5 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ڕاگەێندراوە./.