نوری مالیکی وەڵامی سەدر و هاوپەیمانەکانی دایەوە

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی کە ناکۆکییەکان بە کەسی دەکەن بێدەنگیی شکاند و ڕایگەیاند کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دەستی بۆ باشترین پەیوەندییەکان درێژ دەکاتەوە.

 نوری مالیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە لە پێگەی هێزەوە قسە دەکات بەڵام دەستی بۆ باشترین پەیوەندیش درێژ دەکاتەوە.

لە پەیامەکەی ناوبراودا هاتووە: " لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمدا وا بووم کە وەڵامی ئەو کەسانە نادەمەوە کە ناکۆکییە سیاسی و نیشتمانییەکان بە کەسی دەکەن، وەڵامی من بۆ ئەوان لە بواری سیاسی و ئەمنی و بەرگری لە عێراق و ئاسایشی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی ئەوان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانەیە کە ڕژانی خوێنی خەڵک بە بێ بایەخ دەزانن و دەست بە سەر سەروەت و سامان و ئازادییەکانی ئەواندا دەگرن ".

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند: " من لە پێگەی هێز و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەوانەی کە هەوڵی پەرەپێدانی ڕق و کین و ناکۆییەکان دەدەن، دەڵێم کە دەستی من بۆ باشترین پەیوەندی درێژە، ئەڵبەت ئەگەر لە پێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەیدا بێت. بە پێچەوانەی ئەمەش من هەر پەیوەندی و بەشدارییەکم ناوێت کە لە دژی بەرژەوەندییەکانی عێراق و شکۆی خەڵکەکەی بێت و پێشوازیشی لێناکەم ".