بارزانی پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەنگە چ بڕیارێک بدات؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Feb 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە مەسعود بارزانی بۆ یەکڕیزی کورد ئەوەی پێویست بێت دەیکات پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، تەنانەت ئەگەر خواردنە جامی ژەهریش بێت.

ئاری هەرسین لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئەگەر چەند کاتژمێرێش پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بێت بارزانی ئەوەی بە پێویستی بزانێت بۆ یەکڕیزی کورد دەیکات، تەنانەت ئەگەر جامی ژەهریش بێت دەیخواتەوە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان.

ناوبراو وتی کە کێشانی خاڵی سور بە دەوری بەرهەم ساڵحەوە لە لایەن یەکێتییەوە بواری دانوستانی نەهێشتەوە بەڵام لات سەیر نەبێت بارزانی بگاتە ئەو قەناعەتەی کە بڵێت ئێمە ئەو پۆستەمان ناوێت./.