عێراق گرێبەستێکی کڕینی درۆنی لە گەڵ پاکستان واژۆ کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق پاکستان


Feb 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاند کە عێراق بە ئامانجی کڕینی درۆنی سەربازی، گرێبەستێکی لە گەڵ کۆمپانیایەکی پاکستانی واژۆ کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکان، ئەو درۆنانە تایبەتمەندی شەڕی ئەلیکترۆنی و سیستەمی پەیوەندیی پێشکەوتوویان هەیە.

درۆنەکان بڕیارە بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانی سوپای عێراق، ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەکار بهێندرێن.

چەند سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی عێراق کانوونی یەکەمی 2021 ڕایانگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە بودجەیەکی 100 ملیۆن دۆلاریی بۆ کڕینی درۆن لە تورکیا پەسەند کردووە./.