ئەدهەم بارزانی لە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم چی دەڵێت؟
(0) /
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە.
ئەدهەم بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ماوەیەکە ئەو لایەنانەی کاریگەرییان لە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ژیانی پڕ لە نەهامەتی ئەم گەلە هەیە، لە گەڵ هەموو قەیرانەکان کۆسپ و ئاستەنگیان بۆ ژیان و داهاتووی خەڵک و گەنجان درووست کردووە.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ململانێی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ناو ڕیزەکانی خەڵکدا پەرتەوازەیی درووست کردووە و مەترسی خستووەتە سەر هەموو قەوارە و ئەو نیمچە ئازادییەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: