مەعمەر قەزافی زیندووە؟

(0) / / ئەفریقیا / مەعمەر قەزافی


Feb 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە پاسەوانەکانی مەعمەر قەزافی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە سەرۆکی پێشووی لیبیا زیندووە و نەمردووە.

عایشە فیتوری لە پاسەوانەکانی مەعمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا بە کەناڵی " روسیا الیوم " ی ڕاگەیاندووە کە قەزافی زیندووە و ئەوەی کە لە ئاڵۆزییەکانی ناسراو بە بەهاری عەرەبی لە ساڵی 2011 کوژراوە، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بووە.

ناوبراو وتی: لەو کاتەدا قەزافی نەچووەتە شاری سێرت و ئەوەی کە چووەتە شارەکە کەسێکی هاوشێوەی قەزافی بە ناوی حەمید ئەبومنیار قەزافی بووە، مەعمەر قەزافی چووە شاری بەنی وەلید لە باکوری لیبیا و پاشان ئەوێشی بە جێهێشت.

فیتوری وتی کە دڵنیایی بە خەڵک دەدەم کە ڕەوشی تەندرووستی سەرۆکی لیبیا باشە و سەرکردایەتی خۆڕاگری دەکات.

ئەو پاسەوانە وتی: کاتێک پرسیاری ئەوە لە ئەفسەرێکی جیاوەبوو لە قەزافی کرا کە بۆ تا ئێستا بۆ لیبیا نەگەڕاوەتەوە، لە وەڵامدا وتی: ئەگەر حەمید ئەبومنیار قەزافی پیشانی من بدەن دەگەڕێمەوە.

وتیشی کە ئەمە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە ئەو کەسە کوژراوە حەمید ئەبومنیارە نەک مەعمەر قەزافی./.