بڕیارەکەی فراکسیۆنی پارتی چی دەبێت؟
(0) /
لە پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەر ڕاگرتنی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار، فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا کۆدەبێتەوە.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا پرسی بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن لە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە.
سەدرییەکانیش پێشتر بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و پێدەچێت پارتی کە هاوپەیمانی ئەوانە، بڕیارێکی هاوشێوە بدات./.
تێبينيێك بنێرە: