چەند بڕیارێکی یەکێتی لە بەغداوە

(0) / / كوردستان / هەرێم کەمال ئاغا یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Feb 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر و وتەبێژی فراکسیۆنەکەیی لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرد.

بە پێی ئەو بڕیارانەش هەرێم کەمال ئاغا بووەتە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و مەلا کەریم شوکر وەک جێگری دەستنیشان کراوە.

هاوکات یەکێتی کاروان یاروەیسی وەک بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی خۆی دەستنیشان کردووە.

پۆستی وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی دراوەتە سۆزان مەنسور.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاوەنی 18 کورسی پەرلەمانی عێراقە./.